پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنى چەند پڕۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەدات کە یەکێکیان تایبەتە بە رووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی، بەڵام باسی کاندیدی هەڵبژاردنى سەرۆکی پەرلەمانىان نەکردووە.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەشی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی بەرنامەى کاری کۆبوونەوەکە پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و ھەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بەکرێدانی زەویی کشتوکاڵی و بەناوکردن و مافی مامەڵەکردن لەلایەن دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەنگیان لەسەر دەدرێت.

ھەروەھا بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ ئەو خاوەن موڵکانە بکرێت کە بەھۆی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسەوە موڵکەکانیان لەدەستداوە.

ئەجوومەنى نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بە هەڵبژاردنى کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان نەکردووە، کە تائێستا لایەنە سوونەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنى کەسێک بۆ ئەو پۆستە کە چەند مانگێکە بەهۆی دوورخستنەوەى محەمەد حەلبووسی بە بە بەتاڵی ماوەتەوە و بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێت.

هـ.ح

 

Comments are closed.