لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق: پارەی باجی گومرگ نەگەڕێندراوەتەوە بۆ دەوڵەت

ناوەەندی هەواڵەكان

ئەندامێکى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، بەهۆی دەربازبوون لە یاسا كارپێكراوەكان، پارەی باجی گومرك نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، دەشڵێت، پێویستە لێخۆشبوونی گومرگی هەبێت، بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆى بێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ تیمی وردبینی لێخۆشبوونی باجی گومرگی و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەکەیان بۆ میدیای فەرمی عێراق دەدوێت.

عەتوان عەتوانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی دەربازبوون لە یاسا كارپێكراوەكان، پارەی باجی گومرك نەگەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

دەشڵێت، پێویستە لێخۆشبوونی گومرگی هەبێت، بۆ گەڕانەوەی ئابووری بۆ دەوڵەت، ئەو لێخۆشبوونەوەش لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەی توانای ئابووری، بەرژەوەندی گشتی، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بێت.

باسی لەوەشكرد، لیژنەكەیان بە پەرۆشە بۆ زیادكردنی داهاتی نا نەوتی، بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی گەنجینەی دەوڵەت و لە نێوان لیژنەی دارایی و تیمی كاروباری گومرگی ڕێككەوتن كرا، كە بڕیارێكی پابەندكەر دەربكەن، كە ڕێگری لە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بكات.

هـ.ئ

Comments are closed.