٨٥ واژۆی پەرلەمانتاران بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە كۆكراوەتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، ٨٥ واژۆی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان لەپەرلەمانى عێراق كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرندەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەى هاوڵاتییانی هەڵەبجە قسەى بۆ میدیا ناوخۆییەکان کرد.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی ٢١ ساڵە خەڵكی هەڵەبجە قەرەبوو نەكراونەتەوە كە بەپێی ماددەی ١٣٢ـی دەستووری عێراق، دەبێت ھەموو ئەوانەی زەرەرمەندی دەستی رژێمی بەعسن قەرەبوو بكرێنەوە.

چرۆحەمە شەریف باسی لەوەشکرد، ئەو ٨٥ واژووە ڕەوانەی لیژنەی یاسایی دەكرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایەك بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییانی ھەڵەبجە ئامادە بكەن و دەنگی لەسەر بدرێت.

ئێستا پڕۆژە یاسایەک لەبەردەم پەرلەمانى عێراقە بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى دەستى بەعس، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە کراوە، بە پەسندکردنی هەموو ئەو کەسانەى بەهۆی بەعسەوە زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.

هـ.ح

Comments are closed.