چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین هاوڵاتییەکیان ڕفاند

ناوەندی هەواڵەکان

گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندێکی ناوچەی ڕاجۆ لە عەفرینی داگیرکراو، پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵیان ڕفاند.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، لە گوندی بادینای ناوچەی ڕاجۆ لە عەفرینی داگیرکراو، هاوڵاتییەک بە ناوی عەلی عەبدۆ شێخۆی تەمەن ٥٢ ساڵ، لەلایەن گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێندرا.

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی بە بەڵگەکردنی تاوانەکان، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە، لەلایەن گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لانیکەم ٢٨ هاوڵاتی لە عەفرینی داگیرکراو ڕفێندراون.

ب.گ

Comments are closed.