لە ڕحا هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی

ناوەندی هەواڵەکان

بەرەبەیانی ئەمرۆ، لە لایەن دەستێکی نادیارەوە، هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە بێرەچووکی ڕحا، بەهۆیەوە زیانی ماددیی بە بارەگاکە گەشت.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرش کرایە سەر بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی، لە ڕحای باکووری کوردستان.

هێرشەکە بۆسەر بارەگای دەم پارتی لە گەڕەکی مەیدانەی بێرەچووکی ڕحا، لە کاترمێر ٠٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە ئاشکرا نەکراوە، هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە زیانی ماددیی بە بارەگاکە گەیاندراوە.

شایەنی باسە، دەوڵەتی تورک، فشار و هێرشەکانی بەردەوامە بۆسەر دەم پارتی، هەر دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی دەم پارتی بەدەستیهێنا، جارێكی دیکە ویستی بە دانانی قەیوم پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بەدەست بهێنێت، بەڵام بەرخۆدانی گەل و لایەنگرانی دەم پارتی ڕیگرییان لێ کرد و پۆستەکە گەڕایەوە بۆ عەبدوڵا زەیدانی کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.

ب. جـ

Comments are closed.