زیلینسکی بانگهێشتی سوودانی دەکات بۆ بەشداری کردن لە “کۆنفرانسی ئاشتی لە ئۆکراین”

ناوەندی هەواڵەکان

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئۆکراین لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە سەرۆک وەزیرانی عێراقی بانگهێشت کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی “ئاشتی لە ئۆکراین”، دەشڵێن،  کۆنفرانسەکە لە مانگی داهاتوو لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە، شەوی ڕابردوو ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە محەمەد شیاع سوودانی بانگهێشتکرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی “ئاشتی لە ئۆکراین”.

ئەوەش هاتووە، کۆنفرانسەکە لە مانگی داهاتوو لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشکرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ڕ.ش

Comments are closed.