نزیكەی ٢٥ هەزار زیادەڕۆیی لەسەر ڕووبارەكانی عێراق لابراون

ناوەندی هەواڵەكان

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتی پڕۆژەكانی ئاودێری ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیكەی ٢٥ هەزار زیادەڕۆیی سەر كەناری ڕووبارەكان لابراون كە هەشت هەزار حەوزی زیادەڕۆی ماسییان تێدایە.

غەزوان عەبدولئەمیر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتی پڕۆژەكانی ئاودێری لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، لەبارەی ژمارەی ئەو زیادە ڕۆیانەی كە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە سەر ڕووبارەكان لابراون، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

غەزوان عەبدولئەمیر ڕایگەیاند، وەزەراتەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە هەڵمەتی لابردنی هەموو سەرپێچییەك لە كەناری ڕووبارەكان، سەرپێچییەكان چەند جۆرێكن، لەوانە درووستكردنی حەوزی ماسی نایاسای، دانانی ماتۆڕی ئاو لەسەر ڕووبارەكان، ئەمە جگە لەوەی سەرپێچیكردن لەسەر كەناری ڕووبارەكان بە دروستكردنی كەپری نا یاسای.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سەرپێچیانەی لە ١١/٦/٢٠٢٢ تا ئەمڕۆ تۆماركراون نزیكەی ٢٥ هەزار سەرپێچی بوون، لەنێویاندا هەشت هەزار سەرپێچی حەوزی ماسی نایاسای تۆماركراوە، ئەم هەڵمەتانە بەشداربووە لە وەستانی زیادە ڕۆییەكان و بەردانەوەی ئاو  بۆ پارێزگاكان.

غەزوان عەبدولئەمیر لە كۆتایدا وتی: سكاڵای یاسایی لەسەر سەرپێچیكاران تۆماركراوە و هەندێك داوای یاسایی یەكلایی كراوەتەوە و لایەنە كەمتەرخەمەكان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كراوە.

هـ.ئ

Comments are closed.