قوباد تاڵەبانی: ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵەکان

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆک حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەرەو باشتر ڕۆیشتوون و ڕێککەوتوون لەسەر ناردنی داهاتە نانەوتییەکان، دەشڵێت: ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێم بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هه‌رێم بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم بەرەو باشبوون ڕۆشتوون و لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون تا داهاتی نانەوتیی هەرێم ڕادەست بکەن و لە هەوڵی دیاریکردنی میکانیزمی ناردنەکەیدان.

دەربارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمیش وتی: ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ش. ئـ

Comments are closed.