لە جەژندا موسڵمانان داواى یەکڕیزى گەلى کورد دەکەن

کۆیە

مامۆستایەکى ئاینى کۆیە دەڵێت، ئەو زوڵمە و ستەم و هێرش و داگیركاریانەی دەرهەق بە گەلی كورد دەكرێت لە لایەن دووژمنانەوە، وادەخوازێت، كە گەلى كورد یەكڕیز بێت، دەشڵێت، داواکاریشین دەسەڵاتداران ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و كێشەكان بە ئاشتی چارەسەر بكەن و چیتر ئەم گەلە تووشی ناڕەحەتى نەكەن.

ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان مەراسیمی نوێژی جەژن بەرێوەچوو.

لەوبارەوە عەبدولحەمید چۆمانی، مامۆستای ئاینی لە مزگەوتی روناكی لە شارۆچكەی كۆیەى سنوورى هەولێر بۆ ڕۆژنیوز، وتی: پێویستە لەسەر موسڵمانان

عەبدولحەمید چۆمانی
عەبدولحەمید چۆمانی

لەمڕۆژەدا یەکترى ببورن، چونكە جەژن بە مانای خۆشی و و بەختەوەری دێت.

وتیشى، لەمڕۆژەدا داوا لە خودا دەکەیین ئاشتی و برایەتی بخاتە نێوان موسڵمانان بەگشتی و گەلی كورد بەتایبەتی.

باسى لەوەشکرد، داواکاریشین دەسەڵاتداران ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و كێشەكان بە ئاشتی چارەسەر بكەن و چیتر ئەم گەلە تووشی ناڕەحەتى نەكەن.

وتیشی، ئەو زوڵمە و ستەم و هێرش و داگیركاریانەی دەرهەق بە گەلی كورد دەكرێت لە لایەن دووژمنانەوە، وادەخوازێت، كە گەلى كورد یەكگرتوو و تەبا و یەك دەنگ بن لە بەرامبەر نەیارانی گەلەكەمان.

هەروەها، لە وتاری نوێژی جەژن ئەو مامۆستا ئاینیە باسی لە پاك و خوێنی كرد، كە چۆن هاوڵاتییان بۆ نزیك بوونەوە لە خودا قوربانی ئەنجام دەدەن، ئاواش پێویستە پابەندی رێنمایەكانی تەندرووستی و ژینگە پارێزی بن، چونكە پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاشماوەی قوربانی كردن، دەبێتە زیان بۆ هەموان.

ئ.م

Comments are closed.