ناوەندی هەواڵەکان
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دووەم جار وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی و خۆتۆمارکردنی حزب، هاوپەیمانێتی و کاندیدایانی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژ کردەوە.
کەمێک پێش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی خۆتۆمارکردنی حزب و کاندیدە سەربەخۆکان و هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی کاتی دەوامی فەرمی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژ دەکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و خۆتۆمارکردنی لایەنەکان.
بەڵام کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا، کاتەکە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە درێژ بکاتەوە.
ش. ئـ
Comments are closed.