ئیسرائیل بەشێوەیەکى کاتى هێرشەکانى بۆسەر غەزە ڕاگرت

ناوەندى هەواڵەکان

سوپای ئیسرائیل بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر و لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٧ـی ئێوارە هێرشەکانمان لە باشووری غەزە بۆ ماوەى تەنها یەک ڕۆژ ڕادەگرین، دەشڵێن، لەو ماوەى هێرشەکانمان بۆسەر غەزە ڕادەگرین سوپاى وڵاتەکەمان لە ناوەندى شارەکە جێگیر دەبن.

سوپای ئیسرائیل لەبارەى ڕاگرتنى هێرشەکانیان بۆسەر غەزە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر و لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی بۆ ٧ـی ئێوارە هێرشەکانمان لە باشووری غەزە بۆ ماوەى تەنها یەک ڕۆژ ڕادەگرین.

باس لەوەشکراوە، لەو ماوەى هێرشەکانمان بۆسەر غەزە ڕادەگرین سوپاى وڵاتەکەمان لە ناوەندى شارەکە جێگیر دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕاگرتنى هێرشەکانمان بۆسەر غەزە بە مەبەستى هاتنە ناوەوەى هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ دانیشتووانى شارەکە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

ئ.م

Comments are closed.