چاودێرێکى سیاسى: لە زیندانەکانی عێراق پێشێلکارییەکان گەیشتووەتە ئاستى دەستدرێژی سێکسی

ناوەندی هەواڵەکان

مەسال ئالوسی ڕایگەیاند، لە ناو زیندانەکانی عێراقدا مافیاى گەورە هەن، کە مامەڵە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و باند درووست دەکەن و زیندانییەکانی دیکە بە زۆر تێکەڵاوی کارەکانیان دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن، دەشڵێت، لە زیندانەکانی عێراق پێشێلکارییەکان گەیشتووەتە ئاستى دەستدرێژی سێکسی.

مەسال ئالوسی چاودێرى سیاسیی و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق سەبارەت بە پێشێلکارییەکان لە ناو زیندانییەکانی عێراقدا بەم شێوەیە بۆ میدیا عێراقییەکان دواوە.

مەسال ئالوسی ڕایگەیاندووە، لە ناو زیندانەکانی عێراقدا مافیاى گەورە هەن، کە مامەڵە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و باند درووستکەن و زیندانییەکانی دیکە بە زۆر تێکەڵاوی کارەکانیان دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن.

دەشڵێت، لە زیندانەکانی عێراق پێشێلکارییەکان گەیشتووەتە ئاستى دەستدرێژی سێکسی.

وتیشى، زۆرینەی زیندانەکان بوونەتە ژینگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی تاوانباران و پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەستێوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە.

هاوکات، لە پێشتردا ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەت بوو بە ماوەی ١ـی تەمموزی ٢٠١٩ تا ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢١ ئاشکرای کردبوو، کە نیوەی ئەو زیندانیانەى لە عێراقدا هەن ڕایانگەیاندووە، لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجە دراون بە ئامانجی وەرگرتنى زانیاری.

جێگەى ئاماژەیە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە شێوازەکانی دەستدرێژیکردنە سەر زیندانیان بریتین لە “لێدانی توند، تەزووی کارەبا ، هەروەها کردەوەی توندوتیژی سێکسی هەندێک لە زیندانییەکان باسیان لە مامەڵەیەک کردووە کە نەیانتوانیوە ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن.

ڕ.ش

Comments are closed.