هەسەدە دەستگیکردنی سەرچەتەیەکی داعشی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە بڵاوی کردوە، دوێنێ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانمان لە گوندەکانی باکووری شاری رەقەی سووریا سەرچەتەیەکی داعشمان دەستگیرکردووە، کە بەرپرسیاربووە لە ئەنجامدانى چەندین تاوانی جۆراوجۆر، دەشڵێن، هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستمانگرتووە بەسەر چەندین جۆری چەک و تەقەمەنیدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعش لە گوندەکانی باکووری شاری ڕەقە لە سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوێنێ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانمان لە گوندەکانی باکووری شاری رەقەی سووریا سەرچەتەیەکی داعشمان دەستگیرکردووە، کە بەرپرسیاربووە لە ئەنجامدانى چەندین تاوانی جۆراوجۆر.

دەشڵێن، هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستمانگرتووە بەسەر چەندین جۆری چەک و تەقەمەنیدا.

دەقى ڕاگەیەندراوەکەدا بەمجۆرەیە:-

دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیاریی پێویست و گشتگیریان لەبارەی جموجۆڵەکانی سەرچەتەیەکی داعش بەناوی  “ئەیمەن عەبدول موعەتی” و چالاکییە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە کۆکردەوە توانیان هەڵبکوتنە سەر شوێنی تیرۆریستەکە و دەستگیری بکەن.

ڕوونیشیکردەوە، عەبدول موعەتی تیرۆریست، یەکەم بەرپرسی سەربازیی چەتەکانی داعشە لە ڕەقە، هەروەها پلاندانەری هەموو کردەوە تیرۆریستییەکانە لە شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری، لەوانە بۆردومان و تیرۆر و ڕفاندن و تۆقاندنی خەڵکی سڤیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەتەکە بە بەردەوامی لە ژێر دوو ناوی دیکەدا خۆی حەشاردابوو لە ناوچەکەدا بە مەبەستی خۆدزینەوە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ناوەکانیش “حەدیدی و ئوسامە قرشی “بوون.

ئەو هێزانە ئاشکرایان کردووە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەر ئەم چەک و کەرەستانەی چەتەکەدا گرتووە کە لە خوارەوەدا ئاماژەی پێ دەکەین:

١- چوار مۆبایلی زیرەک.

٢- بەڵگەنامەی کەسی و ناسنامە.

٣- ئامێرێکی WIFI

٤- سێ جەکی کڵاشینکۆف و شەش مەخزەن.

٥- سی هەزار گولەی کڵاشینکۆف

٦- دوو مینی گەورە

٧- دوو مینی دەستی بچوک

٨- سێ پشتێنی تەقینەوە

٩- ٥٠ گولەی دەمانچەی کالیبەر.

١٠- پاتری ئەلیکترۆنی و کارەبایی

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئیرادەی خۆیان بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەدژی چەتەکانی داعش دووپاتکردەوە، بە وێرانکردنی حەشارگەکانی و مۆڵگە نهێنییەکانی و هەڵوەشاندنەوەی شانە تیرۆریستییەکانیان، تا ئەو کاتەی لە تەواوی خاکەکەماندا بنبڕ دەکرێن.

ڕ.ش

Comments are closed.