هۆکارى ئازاری جومگەی ئەژنۆ چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

نەخۆشخانەى میهرەبانى بڵاوى کردەوە، سەوەفانی ئەژنۆ، پچرانی بەستەرەکانی جومگەی ئەژنۆ، هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ و رۆماتۆیدی بەشێکن لە هۆکارەکانى ئازارى جومگەى ئەژنۆ، دەشڵێن، بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنى وەک ئیبۆفین، ناپرۆکسین، یارمەتی نەمانی ئازار و ئاوسانی ئەژنۆکانت دەدات.

نەخۆشخانەى میهرەبانى لەبارەى هۆکارى ئازاری جومگەی ئەژنۆ و چۆنیەتى چارەسەرکردنى حاڵەتەکە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆک) یه‌کێکه‌ له‌ باوترین کێشه‌ ته‌ندروستییه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا، ئازارەکانی ئەژنۆ جۆریان زۆرە و بەگوێرەی حاڵەتی نەخۆشەکە دەگۆڕێت، هەشمانە تووشی نەخۆشییەکی باوی جوومگە بووە، بۆیە دەکرێ بڵێین ئەمانە هۆکاری دروستبوونی ئازاری ئەژنۆن.

هۆکارەکانى دۆوستبوونى ئازارى جومگە چین؟

یەکەم– سەوەفانی ئەژنۆ

دووەم– پچرانی بەستەرەکانی جومگەی ئەژنۆ (بەستەری صليبي ).

سێیەم– هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ و رۆماتۆیدی

چوارەم– شکاوی ئێسک و لەجێ چوونی جومگەی ئەژنۆ

پێنجەم– ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ

شەشەم– نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ”دا الملوک”

حەوتەم-هه‌وکردنی کیسی ده‌وری جوومگه‌ی ئه‌ژنۆ.

چارەسەرکردنى ئازارى جومگە چۆن دەکرێت؟

یەکەم– ئەنجامدانی چارەسەری فیزیایی بە ئامێر و راهێنانی تایبەت

دووەم– حەسانەوەی ئەژنۆکات بۆماوەی چەند ڕۆژێک پێویستە بحەسێیتەوە تاکو زیاتر توشی ئاوسان و ئازار نەبی.

سێیەم– پەستانێک بخەرە سەر ئەژنۆکان وەک بەکارهێنانی باندجێک تاکو ئاوسانەکەی نەمێنێت.

چوارەم– بەرزکردنەوەی ئەژنۆکانت بە بەکارهێنانی پشتییەک بۆ ژێر پاژنە پێت کاتێک پاڵ دەکەوی یاخود دادەنیشیت.

پێنجەم– بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنى وەک ئیبۆفین، ناپرۆکسین، یارمەتی نەمانی ئازار و ئاوسانی ئەژنۆکانت دەدات.

شەشەم– ئەنجامدانی ڕاهێنانی بەهێزبون و کشانی جومگەکان ئەگەر بێتو پزیشکەکەت ڕێگەت پێبدات.

ئ.م

Comments are closed.