بۆچی نەخۆشی سورێژە لە سەرتاسەری جیهاندا لە زیادبووندایە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر گه‌شبین كاوه دەڵێت، لەکاتی پەتای جیهانی کۆڤید ڕێژەی کوتان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە بەشێکی زۆری مناڵان چەند ژەمێکی کوتانەکانیان لەکیس چووە، کە ئەمە بوەتە هۆی سەرهەڵدانەوە و زیادبونی نەخۆشی سورێژە لە سەرتاسەری جیهاندا.

دکتۆر گه‌شبین كاوه، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى منداڵان و تازه‌ له‌دایكبووان و گه‌شه‌، لە نوسینێکدا ئاماژە بە نیشانە و ڕێگاکانى خۆپاراستن لە تووشبون بە سورێژە و هۆکارەکانى زیادبوونى توشبوون بە نەخۆشیەکە لە جیهاندا دەکات و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-

لەکاتی پەتای جیهانی کۆڤید ڕێژەی کوتان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە بەشێکی زۆری مناڵان چەند ژەمێکی کوتانەکانیان لەکیس چووە، کە ئەمە بوەتە هۆی سەرهەڵدانەوە و زیادبونی نەخۆشی سورێژە لە سەرتاسەری جیهاندا.

سورێژە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە کە بە گشتی تووشی هەموو تەمەنێک دەبێ وە بەتایبەت لە مناڵاندا زۆرە.

ڤایرۆسەکە بەهۆی بەرکەوتن بە لیکی کەسی توشبوو لە ڕێگەی کۆکە و پژمەوە دەگوازرێتەوە. ٧-٢١ ڕۆژ دوای بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەستپێدەکات.

نیشانەکانی سورێژە کامانەن؟

یەکەم- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە(تا)، سوربەنەوەی چاو و لوت تەڕی.

دووەم- کۆکەی وشک.

سێیەم- بێهێزی و ماندویەتی و هەندێ جاریش سکچون و ڕشانەوە.

چوارەم- لیری سور لەسەر مل و دەموچاو دروست دەبێ و پاشان بڵاو دەبێتەوە بۆ سک و پشت، لەماوەه ٢-٣ ڕۆژدا هەموو جەستە دەگرێتەوە.

چوارەم- نیشانەکان لە ماوەی ٥-٧ ڕۆژدا نامێنێ و مناڵەکە هەست بە باشی دەکات.

نیشانەکانى دوای توشبوون بە سورێژە چین؟

یەکەم- هەوکردنی چاو، هەوکردن و ئازاری گوێ

دووەم- هەوکردنی مێشک و گەشکە

سێیەم- هەوکردنی سییەکان

ڕێگاکانى توشبوون بە سورێژە کامانەن؟

باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی هەموو کوتانەکانە لەکاتی خۆیدا کە لە تەمەنی ١٢-١٥ مانگی و ٤-٦ ساڵیدا دەکرێت، چونکە کوتان بە ڕێژەی ٩٧٪ بەرگری بۆ مناڵەکە دروست دەکات و دەیپارێزێ لە توشبوون بە نەخۆشیەکە.

ئ.م

Comments are closed.