نەخۆشى ئازاری دەماری نۆیەم چییە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر عەباس نەریمان دەڵێت، ئازاری دەماری نۆیەم، کە ناسراویشە بە ئازاری دەماری زمان و قوڕگ، حاڵەتێکە تا ڕادەیەک دەگمەنە، کە تووشبووەکە دووچاری ئازارێکی بەهێز و تیژ دەبێتەوە لە پشتی زمان و قوڕگ و گوێ و لەوزەتێنەکان و قوڕقوڕاگە، دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانى توشبوون بە نەخۆشییەکە فشار کەوتنە سەر دەمارەکەیە.

دکتۆرعەباس نەریمان، پسپۆڕى نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشى ئازاری دەماری نۆیەم و هۆکارەکانى توشبوون و ڕێگاکانى چارەسەرى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

ئازاری دەماری نۆیەم، کە ناسراویشە بە ئازاری دەماری زمان و قوڕگ، حاڵەتێکە تا ڕادەیەک دەگمەنە، کە تووشبووەکە دووچاری ئازارێکی بەهێز و تیژ دەبێتەوە لە پشتی زمان و قوڕگ و گوێ و لەوزەتێنەکان و قوڕقوڕاگە.

هۆکارەکانى توشبوون بە نەخۆشییەکە کامانەن؟

یەکەم- هۆکاری حاڵەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیانگەیشتن بە دەماری نۆیەم بەهۆی هەندێک حاڵەتەوە وەک

دووەم- فشار کەوتنە سەر دەمارەکە بەهۆی ئەو بۆریە خوێنانە دەکەونە نزیک دەمارەکە.

سێیەم- بوونی وەرەم یاخود هەوکردن لە قوڕگ و دەمدا دەکرێ هۆکاربن بۆ درووستبوونى حاڵەتەکە.

نیشانەکانى نەخۆشییەکە کامانەن؟

ئەم حاڵەتە ئەکرێت نیشانەکانی لە چەند چرکەیەکەوە بۆ چەند خولەکێک بخایەنێت و هەندێک جاریش لە ڕۆژێکدا چەندین جار دووبارەدەبنەوە.

چۆن چارەسەرى نەخۆشیەکە دەکرێت؟

پاش پشکنینی تایبەت و ورد پزیشکی پسپۆڕ چارەسەری پێویست دیاری دەکات.

ئ.م

Comments are closed.