ئایا قەڵەوی هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان؟

ناوەندى هەواڵەکان

نەخۆشخانەى سمارت بڵاوى کردەوە، ئەو کەسانەی، کە قەڵەون مەترسى تووشبونیان بە چەندین نەخۆشى هەیە لەوانەش جۆری دووەمی شەکرە، شێرپەنجە، تەسکبوونەوەی بۆری هەوا و هەستکردن بە خنکان لەکاتی خەودا، تووشبوون بە سەوەفان و کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەر.

نەخۆشخانەى سمارت لەبارەى مەترسییەکانى توشبوون بە چەندین نەخۆشى بەهۆى قەڵەوییەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

ئەو کەسانەی، کە قەڵەون لەبەردەم مەترسیدان بۆ تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەن لەوانە ش:-

یەکەم- جۆری دووەمی شەکرە– قەڵەوی یەکێکە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.  ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە چەوری زیادەی جەستە دەبێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین، ئەمەش وادەکات جەستە نەتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر ئەنسۆلین بە کاربهێنێت.

دووەم- نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێن– قەڵەوی مەترسی تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن و کەڵەکەبوونی کۆڵیسترۆڵ و نوخۆشی دڵ زیاد دەکات.

سێیەم- شێرپەنجە – زیادبوونی کێش یان قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاد دەکات.

چوارەم- تەسکبوونەوەی بۆری هەوا و هەستکردن بە خنکان لەکاتی خەودا .

پێنجەم- تووشبوون بە سەوەفان– قەڵەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستان لەسەر جومگەکان، بەتایبەت ئەژنۆکان، ئەمەش هۆکارێکە بۆ سوان و داخورانی کڕکڕاگەی جوومگەکان.

شەشەم-  کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەر.

ئەمانە و چەندین نەخۆشی دیکە، کە قەڵەوی ڕۆڵی تایبەتی خۆی هەیە لە تووشبوونیان، لەبەر ئەوە هەوڵدان بۆ کێشڕێکی، یارمەتیدەرەێکی زۆرە بۆ کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشیانە.

ئ.م

Comments are closed.