ناوەندی هەواڵەکان
تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەبارەی خواردنە لەقتوونراوەكان و تووتن و ماددە كهولییەكان و ڕایگەیاندووە، ساڵانە لە سەرتاسەری ئەورووپادا بەهۆی ئەو خواردنانەوە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار كەس گیانلەدەستدەدەن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاندووە، لە وڵاتانی ئەورووپادا ڕۆژانە زیاتر لە حەوت هەزار و ٤٠٠ کەس بەهۆی بەرهەمی زیانبەخش و شێوازی ژیانی ناتەندروستەوە گیانلەدەستدەدەن.
باسی لەوەشکردووە، لە ٢٤٪ـی کۆی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی خۆراکە لەقووتونراوە بازرگانییەکانەوەیە، هاوکات ٥١.٤٪ـی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، هەروەها ٤٦.٤٪ـی مردن بە هۆی شێرپەنجەش بەهۆی هەمان هۆکار ڕوودەدەن.
هەر بەپێی هۆشدارییەکەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە ١٩ ملیۆن حاڵەتی گیانلەدەستدان لە جیهاندا بەهۆی كێشانی توتن و جگەرەی ئەلیكترۆنیی و ماددە كهولییەكانەوە تۆمار دەکرێن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی ڕایگەیاندووە کە “بەرژەوەندی سەرەکی هەموو کۆمپانیا گەورەکان قازانجە”، چونکە لە زۆر کاتتدا بەدەستهێنانی قازانج و هەبوونی پشکی زەبەلاح، زۆرجار دەگۆڕێت بۆ دەسەڵاتی سیاسیی”، بۆیە زۆرجار کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەستوەردان لە سیاسەتی حکومەتەکان و ڕێگریی لە کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە دەکەن.
ش. ئـ
Comments are closed.