ناوەندی هەواڵەکان
ڕێکخستنەکانی گەنجان بە درووشمی “ناهێڵین سەربکەون” گرتن و ڕەشبگیرییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، لە دژی ڕەشبگیریی پەرە بە تێکۆشان دەدەین، زیندانییانی سیاسیی کەرامەتی ئێمەن.
ڕێکخستنەکانی گەنجانی ئزمیر بەرامبەر گرتن و ڕەشبگیرییەکانی دەوڵەتی تورک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە دەستپێکی بازاڕی کارشیاکا تا وێستگەی کارشیاکای ئیزبان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکانی، “بە دەستبەسەرکردن، گرتن و گوشار ناتوانن ڕێگریمان لێبکەن، بژی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەمان” و “زیندانییانی سیاسیی کەرامەتی ئێمەن” و “بژی بەرخۆدانی زیندانییان” بە بەردەوامی وترانەوە.
لەسەر ناوی ڕێکخستنەکانی گەنجان، یوسف مەتین کاراکایا قسەی کرد و وتی: “لە زۆربەی شارەکان بە بیانووی بێ بنەما چالاکوانان دەستبەسەر کراون، لە سەردەمێکدا کە لە بواری سیاسەتی بۆرژوازیدا باس لە ‘نەرمبوون’ دەکرێت، کرێکاران، ڕەنجدەران، گەلانی چەوساوە و شۆڕشگێڕان دەچەوسێندرێنەوە.
کاراکایا ڕایگەیاند، دەسەڵات جگە لە شەڕ و قەیران هیچ داهاتوویەکی بۆ ملیۆنان کەس نییە، هەروەها وتی: با بزانن ئەو بارودۆخەی ئێوە بۆ شۆڕشگێڕان، ژنان، کرێکاران، درووستان کردووە و ڕۆژانە بەو سیستەمە ڕزیوەتانەوە دەیانکوژن، وەها ئاسان ناهێڵین بەسەرتانا تێپەڕێت، پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین لە هەموو شارەکان و هەڤاڵانمان وەردەگرینەوە.”
ب.گ
Comments are closed.