داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادیكردووە

ناوەندی هەواڵەکان

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، بەرراورد بە هەفتەی رابردوو چوار ملیار دینار زیادیكردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕینی بڵاوكردەوە.

 بەپێی ئاماری ماڵپەڕەكە لە ١٨ی ئایار تاكو ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤، كۆی داهاتی ئەو سنورانە زیاتر لە ١٩ ملیار و ٦٨٣ ملیۆن دینارە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە داهاتی هەفتەی رابردووش كردووە، كە ١٥ ملیار و ٣١٩ ملیۆن دینار بووە، بە بەراوردكردنی ئەو ئامارانەش داهاتی ئەم هەفتەیە چوار ملیار و ٣٦٤ ملیۆن دیناری لە هەفتەی ڕابردوو زیاترە.

هـ.ح

Comments are closed.