پووتین مەرجی ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین ئاشکرا دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ئۆکراین بەدوو مەرج ئەوانیش ئۆکراین ئامادەبێت دانبنێت بەهەمان ئەو سنوورانەی ئێستا لە نێوان هەردوو وڵاتدا کێشراون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری پێنج سەرچاوەی ناو کۆشکی کریملینی ڕووسیاوە کە نەیانویستووە ناویان بهێنرێت لەبەر هەستیاری بابەتەکە زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئەمدوایەی ڤلادمێر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرا کردوە.

ئاژانسەکە لەزاری ئەو سەرشاوانەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراین  بەدوو مەرج ئەوانیش ئۆکراین ئامادەبێت دانبنێت بەهەمان ئەو سنوورانەی ئێستا لە نێوان هەردوو وڵاتدا کێشراون بەهۆی جەنگەوە .

هەروەها سەرۆکی ڕووسیا مەرجی دووەمیشی ئەوە بووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستوەردان لەم ڕێککەوتنەدا نەکەن.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە، پووتین پێیوایە ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا لە جەنگی ئۆکراین بەدەستیهێناوە تەواوی ئامانجەکانی ڕووسیا لە جەنگەکەدا بەدیهێناوە و ئیتر کاتی ئامادەکارییە بۆ دانوستانی ئاگربەست بەڵام بەو مەرجانەی ڕووسیا خواستی لەسەرە.

هاوکات ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەشکردوە، ڕووسیا ئامادە نییە هیچ پێشنیارێکی ناتۆ قبوڵ بکات لە بارەی دیاریکردنی نەخشەی نوێی ڕووسیا و ئۆکراین، هەروەها سەرکردەکانی ڕووسیا لەناو هەموویاندا ڤلادمێر پووتن نیازیان نییە جەنگی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراین بەرپا بکەن.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.