گەنجانی کورد لە هامبۆرگ دژی گۆشەگیریی ڕێپێوانیان ئەنجامدا

ناوەندی هەواڵەکان

لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجان لە شارى هامبۆرگ لە وڵاتى ئەڵمانیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

شەوی ڕابردوو، لە چوارچێوەی بانگەوازی “لە دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبرن” کە لەلایەن کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیەندرابوو، گەنجان لە شاری هامبۆرگی وڵاتى ئەڵمانیا چالاکییان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە درێژەی چالاکییەکەیاندا، لێدوانێکی رۆژنامەوانیان دا و چالاکی مەدەنییان ئەنجامدا.

چالاکیەکە لە چوارچێوەی بانگەوازی “لە دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبرن” کە لەلایەن کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) راگەیەندرابوو، بەڕێوەچوو.

دوای لێدوانە رۆژنامەوانییەکە، گەنجان بە درووشمەکانی “گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن”، “ئێمە کێین، ئاپۆیین” ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ب. ق

Comments are closed.