چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی مالیکی لەبارەى هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕەت دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی عێراقی بڵاوی کردەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، دەشڵێن، ئەو داوایە لەلایەن سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و سەرۆکی ڕەوتی نەسر ڕەتکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی عێراقی سەبارەت بە وەڵامی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەى داواکەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی عێراقی بڵاوی کردەوە، شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا نورى مالیکى سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد، بەڵام شەوی ڕابردوو چەند سەرکردەیەکى چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو داوایان ڕەتکردەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو سەرکردانەى چوارچێوەى هەماهەنگى، کە داواکەى مالکیان ڕەتکردووەتەوە بریتین لە عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانى نەسر.

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا بەجۆرێک، نوری مالیکی دژایەتی حکومەتی ئێستا و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران دەکات، بەشەکەی دیکە پاڵپشتى دەکەن.

ڕ.ش

Comments are closed.