ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێـوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین سەبارەت بە ئامار و کاروچالاکی وەرزی قەدەغەی ڕاوە ماسی، بەڕێوەدەچێت.

ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناو شارەکان و دەوروبەری شارەکان و لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکان زیادی کردووە.

ماوەی ٢٤٣ ڕۆژە، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمانی دەستبەسەرکردووە و دادگای تاوانی یەکی دهۆک ٣٠ـی حوزەیرانی بۆ دانیشتن لەسەر دۆسییەی سلێمان ئەحمەد دیاریی کردووە.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢١٠ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن دیارى نەکراوە.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.