ڕۆژەڤ

بەبێ هیچ هۆکارێک نرخى سەرجەم جۆرەکانى بەنزین ٢٥ تا ٥٠ دینار بەرزبوەوتەوە.

کاتژمێر ٩ بۆ ٧ى ئێوارە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ لە ئیدارەى ڕاپەڕین پێشانگایەکى کتێب دەکرێتەوە.

کاتژمێر ٤ـی ئێوارە لە ئەمنە سوورەکە، پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارى هونەرمەند عەبدول موتەلیب گەردی بەڕێوەدەچێت.

ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە لە ناو شارەکان و دەوروبەری شارەکان و لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکان زیادی کردووە.

ماوەی ٢٤٤ ڕۆژە، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمانی دەستبەسەرکردووە و دادگای تاوانی یەکی دهۆک ٣٠ـی حوزەیرانی بۆ دانیشتن لەسەر دۆسییەی سلێمان ئەحمەد دیاریی کردووە.

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ٢١١ ڕۆژە بەردەوامە.

بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلاکانی ئازادیی لە ئاسمان و زەمینەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

هێرش و داگیرکاری و بۆردوومانەکانی دەوڵەتى تورک بۆسەر باشووری کوردستان زۆر زیادی کردوە و چەکی کیمیاییش بەردەوام بەکاردەهێندرێت لە دژی گەریلا.

پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن دیارى نەکراوە.

تا ئێستا ناکۆکییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى پۆستی پارێزگارى کەرکووک بەردەوامە.

شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و تا ئێستاش لەبارەى ئاگربەست نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گرتنەوەی پشکی ئاوی عێراق.

Comments are closed.