لە کۆیە باوکێک بە هەڵە لە منداڵەکەی خۆیدا و گیانی لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی باوكێك به‌ هه‌ڵه‌ بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵه‌ سێ ساڵانەکەی خۆیدا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە ڕایگەیاند‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی “لە گەڕەکی هامون نزیك مزگەوتی عەبدالجەبار لە شارۆچکەی کۆیە، لە ڕووداوێکدا ئۆتۆمبێلێکی پیکاب نیسان لە منداڵێکی سێ ساڵانی دا و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، “بەهۆی ڕووداوەکەوە منداڵەکە گیانی لە دەستداوە كه‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵان بووه‌، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش باوکی منداڵەکە بووە و ڕووداوەکە بە هەڵە ڕوویداوە.”

ب.گ

Comments are closed.