شارەدێی عەباسی و چەند گوندێکی دیکە کۆنترۆڵ کران

هەینی, 29 سبت 2017 – 16:36 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە شارەدێی عەباسی و چەند گوندێکی دیکەی سەر بە شارۆچکەی حەویجەیان کۆنترۆڵ کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە چەد خولەکێک لەمەوبەر لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان کردەوە، کۆنترۆل کردنی شارەدێی عەباسی لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی سوپای عێراق ڕاگەیەندرا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو: هێزەکانی پۆلیسی فیراڵ و لیوای سێ و چواری حەشدی شەعبی توانیان کە گوندەکانی غەریب ١، غەریب ٢، کەرنە، علکایە، حەجامە، شەجرە، مستاح، حمود، خەلەف، عەبلات، نمێلە و توەیرەیان کۆنترۆل کردوە.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە هەمان هێز، شارەدێی عەباسی-یان کۆنترۆل کردووە و ئێستا لەژێر کۆنترۆلی هێزە عێراقییەکاندایە.

د.خ

Leave A Reply