سی و سێ ساڵ بەرخۆدان، لە شەمزینانەوە تا ڕەقە

سێشەممە, 15 أغس 2017 – 10:17 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە سەبارەت بە ڕاستیی ١٥ی ئاب قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو فیشەکانەی بۆ یەکەمجار لە شەمزینان تەقێنران ئەمڕۆ بە ئامانجی ئازادیی گەلان لە ڕەقە و ڕۆژئاوا جارێکی دیکە دەتەقێندرێن.

جەمیل بایک، قسەی بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پۆلیتیکا کرد و ساڵیادی قەڵەمبازی ٣٣ ساڵەی پەکەکەی نرخاند و لەو ڕۆژەدا یادی فەرماندە عەگید و بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتی شەهید چیاگەر و شەهیدانی دیکەی بەڕێزەوە بەرز ڕاگرت و بەڵێنی دووپات کردەوە کە ئارەزوو و ئاواتی ئەو شەهیدانە بە ئەنجام بگەیەنن.

بایک وتی، ١٥ی ئابی ١٩٨٤، هەموو ئەو سیاسەتانەی پووچەڵ کردەوە کە پاش کودەتای ١٢ی ئەیلول بۆ لەناوبردنی پەکەکە بەڕێوەچوو، پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ەوە نە ئامانجی وەستان لە بەرامبەر کودەتادا ڕێگایەکی نوێی دەستپێکرد و ڕێگای نەدا کە کودەتا بەو شێوەیەی پلانی هەبوو سەربکەوێت.

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ئاماژەی بەوەش دا، کودەتای ١٢ی ئەیلول نەک تەنیا دژی پەکەکە بوو، بەڵکو دژی کۆمەڵگای کوردیش بوو، ئەو کودەتایە ڕێگای بۆ لەناوبردنی گەلی کورد خۆش دەکرد، بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو پلانانە قەڵەمبازی ١٥ی ئاب دەستیپێکرا، لە دۆخێکی زۆر سەختدا بڕیاردرا کە گرنگ نییە فشارەکان و زۆردارییەکان چەندە زۆر بن، بەرخۆدان تەنیا ڕێگایە.

جەمیل بایک باسی لەوەش کرد، وەکچۆن ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت:’هیوا لە سەرکەوتن ئازیزترە’، ١٥ی ئاب بۆ کۆمەڵگای کوردی پێکهێنانی ئەو هیوایە بوو، ١٥ی ئاب قەڵەمبازی ژیانەوەی گەلی کورد بوو، ئەو فیشەکانی ١٥ ئاب بۆ یەکەمجار لە شەمزینان و سێرت تەقێنران، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و ڕەقە بە زهنییەتی ئازادکردنی گەلان دەتەقێنرێن.

جەمیل بایک باسی لەوەش کرد، پێش ساڵی ١٩٨٠ش تەڤگەری ئاپۆیی دژی پۆلیس شەڕی کردبوو، بەڵام قەڵەمبازی ١٥ی ئاب زۆر جیایە، لە ١٥ی ئابەوە شەڕێکی بە پلان دژی دەسەڵاتی دەوڵەتی دەستیپێکرد، ئەو چالاکیانەی پێش ١٢ی ئەیلول ئەنجام دران، چالاکی گەریلا نەبوون، بەڵکو چالاکی دژی پۆلیس و چەتە بوون کە ڕێگریان دەکرد لە پێشکەوتنی ڕێکخستن، ئەو فیشەکانەی لە ١٥ی ئابدا تەقێندران، گۆڕانکارییەکی گەورەیان لە داهاتوو و چارەنووسی گەلی کورددا هێناکایەوە.

بایک لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی، ١٥ی ئاب گرنگە، چونکە ئەو زهنییەتەی لەناوبرد کە دەیەویست گەلی کورد لەناوببات.

د.خ

Leave A Reply