لەسەر گرانکردنی نرخی دەمامک دەرمانخانەیەک سزای نیو ملیۆن دۆلار درا

چوؤرشەممە, 29 ينا 2020 – 15:51  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دەستەی چاودێری بازاڕی چین ڕایگەیاند، سزای دەرمانخانەیەکیانداوە لە پەکین کە هەستاوە بە بەرزکردنەوەی نرخی دەمامک و دۆخی نالەباری وڵاتەکەی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا قۆستووەتەوە.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دەرمانخانەکە بە بەهای ٦٤٢ هەزار دۆلاری ئەمریکی سزادراوە، بەوپێیەی بۆ هەر دەمامکێک بڕی ٧٠٧ یوانی چینی خستووەتەسەر، کە دەکاتە زیاتر لە ١٢٠ دیناری عێراقی.

لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستەکە ٣١ حاڵەتی هاوشێوەی ئەو دەرمانخانەیەی تۆمار کردووە کە دەمامکیان گران کردووە کە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکی ئەو وڵاتە ئێستا بەکاریدەهێنن.

هەروەها لە شەنگهای پایتەختی ئابووری ئەو وڵاتە، مارکێتێکی تایبەت بە فرۆشتنی دەمامک لەلایەن لیژنەکانی کۆنترۆڵی بازاڕەوە داخراوە بەهۆی ئەوەی کوالێتی دەمامکەکانی ستاندارد نەبووە.

بەپێی دوایین ئاماری تەندروستی چین، تا ئەمڕۆ ١٣٢ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە لەگەڵ تووشبوونی شەش هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە.

ک.س

Leave A Reply