لە حاجیاوا گەنجێک خنکا

ڕاپەڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە چەمی عەسریلان لە شارۆچکەی حاجیاوا خنکا و بە وتەی پۆلیس، ڕەوانەی نەخۆشخانەی حاجیاوا کراوە و لەوێوە ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ڕانیە، تەرمی گەنجێک بە ناوی توانا کاکە حەسەن، تەمەن ٢٣ ساڵ لە چەمی عەسریلان لە شارۆچکەی حاجیاوا دۆزرایەوە.

عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە هاڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی حاجیاوا دۆزراوەتەوە، ئەو هاوڵاتییەی کە دۆزراوەتەوە ناوی (توانا کاکە حەسەن)ـە و تەمەنی (٢٣) ساڵە.

وتیشی:  ئەو گەنجە دانیشتوی گەڕەکی سەردەمە لە شارۆچکەی حاجیاوا، لە چەمی عەسریلان کە شوێنی کارگەی چەو و لمە خنکاوە، لە ئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوە و لە نەخۆشخانەی حاجیاوایە و تەرمەکەی ببرێتە پزیشکی دادی ڕانیە.

هەروەها عەلی قادر ئاماژەی بەوەش کرد، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە نەخۆشی شەلەل دەماغی هەبووە.

ب.گ

Comments are closed.