پێشمەرگەیەک و هاوڵاتییەک ڕفێنران

ڕۆژنیوز ـ خانەقین

لە سنوری شارەدێی جەبارەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە پێشمەرگەیەک و هاوڵاتییەک ڕفێنران.

ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو بووە، پێشمەرگەکە لە نێوان تەپەی مەحەتە و ناوچەی کارێز ڕفێنراوە و ئۆتۆمبێلەکەیان جێهێشتووە، هاوڵاتیەکەش لەنێوان گوندی قنگربان و کارێز رفێنراوە.

ئامانج جەبار، بەرپرسی کۆمیتەی جەبارەی یەنەکە بە ڕۆژنیوزی وت، چەکدارەکان ماتۆڕسکیلیان پێی بووە، “بەوەش دەردەکەوێت چەتەکانی داعش بن، چونکە چەند جارێک کردەوەی لەم شێوەیان ئەنجامداوە“.

س.ح

Comments are closed.