قەندیل، خولێکی تۆپی پێ بەناوی شەهید هەڵمەتەوە دەستی پێکرد

قەندیل

دوێنێ ساڵێک بە سەر شەهیدبوونی دیار غەریب ناسراو بە هەڤاڵ هەڵمەت تێدەپەرێت، بۆیادکرنەوەی لە بناری قەندیل خولێکی تۆپی پێ بەناوی شەهید هەڵمەتەوە دەستی پێکرد.

شەوی ڕابردوو لە بناری قەندیل خولێکی تۆپی پێ بەناوی شەهید هەڵمەتەوە دەستی پێکرد، کە ٢٠ تیپ تێیدا بەشدارن.

سامان محەمەد، سەرپەرشتیاری خولەکە ڕایگەیاند: لەیاریگای گوندی زارگەلی بناری قەندیل خولی تۆپی پێی ساڵانە لە سەر ناوی شەهید هەڵمەت دەستی پێکرد، بۆ ماوەی۳ هەفتە بەردەوام دەبیت، ئەم شەو هەر دوو تیپی لاوانی زوورکان و بەرگرکەیاری دەکەن.

ساڵانە شارەوانی بناری قەندیل خولێکی هاوێنەییاری تۆپی پێ سازدەکات و چەندین تیپ لەڕەواندوز، چۆمان، پشدەر و ئیدارەیڕاپەڕین و بناری قەندیل تێدا بەشدار دەبن.

https://www.youtube.com/watch?v=MqEwEAfW5hA&feature=emb_logo

د.ع

Comments are closed.