زاخۆ
دووەم ڕووداوی کوشت لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕوویدا، هەردوو بکوژەکەش هەڵهاتوون.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای زاخۆدا گەنجێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کوژرا و بکوژەکەش هەڵهات، کەمێک پێش ئێستاش کەسێکی دیکە لە شارەدێی سێمێڵ کوژرا و بکوژەکەی هەڵهات.
موقهدەم هێمن سلێمان، بهرپرسیڕاگهیاندنی پۆلیس پارێزگای دهۆك، له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بینای پۆلسی زاخۆ، ڕایگەیاند: ئهو كهسهی له سێمێل کوژراوە، كهسێكی ئاوارهی شەنگال بووە، بههۆی كێشهی كومهڵایهتیەوە كوژراوه، دانیشتوی گوندی كانی عهرهب بووە له شارەدێی سێمێل.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە زانیارییان لەسەر هەردوو بکوژەکە هەیە و بەزوترین کات دەستگیریان دەکەن.
د.ع
Comments are closed.