لە چالاکییەکدا چوار سەربازی تورک کوژران و ١٢ سەربازیش بریندارن

دوێنێ یەپەسە – ژن لە ساکاریا’ی تورکیا، لە دژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی تورک چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژراون و ١٢ سەربازیش برینداربوون.

یەکینەی تۆڵەی هیزان گارزانی یەپەسە – ژن، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ یادی مەزلۆم تەکداغ (مەزلۆم ژیاندا)کە چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵە لەدژی داگیرکەری و سیخوور و هاوکارەکانیان’ لە هەرێمی تاشکیسیغی ناوچەی ئاداپازاری ساکاریا لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی چالاکی ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا چوار سەربازی تورک کوژراون و ١٢ سەربازیش برینداربوون، کە برینی ٣ سەرباز سەختە.

س.ح

Comments are closed.