بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سەربازیی ڕوسیا و تورکیادا تەقییەوە

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە دەوریەیەکی هاوبەشی ڕوسیا و تورکیا لەسەر ڕێگای لازقیە لە پارێزگای حەلەب، سێ سەربازی ڕوسیا برینداربوون، بریندارەکانیش بە ئۆتۆمبێلەکانی تورکیا گوازراونەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ڕوواوەکە لە نزیک مسیبین لەسەر ڕێگای لازقیەی حەلەب ڕوویداوە، کە بەهۆیەوە لانیکەم سێ سەربازی ڕوس بە سەختی بریندارن.

بەپێی سەرچاوەکان، تەقینەوەکە لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدراوە، کە بە چڕی چالاکیەکانی لەو ناوچەیە دەستپێکردووە.

دەوریە هاوبەشەکەی هەردوولاش لە گوندی تورنبە لە نزیک ئیدلبی ڕۆژهەڵاتەوە دەستیپێکردووە و بەرەو لازقیەی باکور ڕۆشتووە، کە دوایین ناوچەیە لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی ناسراو بە ئێم فۆر “M4″ە و لە چوارچێوەی سنووری چەتەکانی تورکیاوەیە.

 

ش.ف

Comments are closed.