ڕۆژەڤی ١٠-٨-٢٠٢٠

-لە بارەگای ڕێکخراوی cdo لە شاری سلێمانی، بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان سیمینارێک لەبارەی دوای گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئەنجام دەدات، کاتژمێر ٥:٣٠خولەک…بەڤیدیۆ

-ڕێکخراوی نوێگەر لەناو پارکی ئازادیی لەشاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر گڵکۆی شێرکۆ بێکەس ڕێکدەخات، کاتژمێر ٦:٠٠…بەڤیدیۆ

-کۆمەلێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری کاتژمێر 10:00 قەرارە گردبوونەوەیکی ناڕەزایەتی بکەن لە ھەمەبەر ئـەوەی پارە بۆ نەخۆشخانەکە ھاتووە و تەنھا بە چەند کەسێکیان داوە.

-‘پێشێلکارییە یاساییەکانی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی کۆرۆنادا’، لە ڕاپۆرتێکدا لەلایەن ناوەندی نیشتیمانیی بۆ مافی مرۆڤ دەخرێتەڕوو..کاتژمێر ١١:٠٠ لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی..بەڤیدیۆ

-جەمال و عوسمان، دوو پینەچی دێرینی گەرمیانن، کاریان نوێکردنەوەی پێڵاوە دڕاوەکانە، لەگەڵ ئەوەی پیشەکەی خۆیان خۆشدەوێت…بەڤیدیۆ

-هەڵە و کەموکورتی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ چەندین ساڵە بەردەوامە، بەو هۆیەوە ساڵانە هەزاران خوێندکار ئاواتەکانیان لەگەڵ بەهەدەرچوونی ڕەنجی ساڵانەیان با دەیبات، شارەزاییەکی پەروەردە، دەڵێت: بەرپرسان دەیانەوێت هەمیشە خوێندکار پێویستی بە مامۆستای تایبەت هەبێت و لە زانکۆو پەیمانگای ئەهلی بخوێنێت، بۆیە کێشەکە چارەسەر ناکەن، بەڕێوەبەی گشتی ئەزموونەکانیش ئامادەنییە هیچ قسە لەسەر هەڵەی پرسیارەکان بکات…بەڤیدیۆ

-مامۆستایەکی زانکۆ دەڵیت: پێویستە پەرلەمان پرۆژە دژی ئەو هێزە بێگانانە ئامادە بکات خاکی باشوری کوردستانیان داگیر کردووە نەک شۆڕشگێرانی کورد، ئەوەش بەبیردێنێتەوە پێویستە حزبە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ئاوڕێک لە ڕابردووی خۆیان بدەنەوە پێش ڕاپەڕین لە کوێ بوون…بەڤیدیۆ

– هەلۆ سامی، کوڕی سەمیرە حەمەئەمین، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی، کە لەلایەن ئاسایشی پەدەکە-وە دەستگیرکراوە، دەڵێت، ئەگەر دایکم ئازاد نەکەن، هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی ئەنجام دەدەین، دەشڵێت، کە تاکە تاوانی دایکم ئەوە بووە، کە ئەندامی تەڤگەری ئازادییە، بۆ پاڵپشتی خەباتی دایکیشی هۆنراوەیەکی پێشکەش دەکات…بەڤیدیۆ

Comments are closed.