پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان جێهێشت

سێشەممە, 24 ديس 2019 – 17:20  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن دەکات و هەریەک لە ماددەکانی ١٥ و ١٦ تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردن و ڕێژەی هەڵبژاردن و هاوکات لە کۆی ٥٠ ماددە، ٣٧ ماددە لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردندا پەسەند کران.

بەهۆی بوونی تێبینی و ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە ماددەکانی ١٥ و ١٦ی پڕۆژە یاساکە، سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد جگە لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.

پەرلەمانتارانی کورد پێیان وایە، کە ئەو ٢ ماددەیە سەبارەت بە بازنەی هەڵبژاردن و ڕێژەی هەڵبژاردن و دابەشکردنی پارێزگاکان بۆ چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن کێشە بۆ داهاتووی کوردو سیاسی عێراق لە هەندێک لە ناوچەکان درووست دەکات، تایبەت ناوچە جێناکۆکەکان.

دوای جێهێشتنی هۆڵی کۆبوونەوەکە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد ڕایانگەیاندووە: لەگەڵ ئەوە داین یاسای هەڵبژاردن وەک خۆی بمێنێتەوە یان عێراق هەمووی بکرێتە یەک بازنە، بەڵام ئەو پێشنیارەی ئێستا دەنگی لەسەر دەدرێت لە بەرژەوەندی کوردو پێکهاتەکانی دیکەدا نییە.

ب.ش

 

Leave A Reply