پێنجشەممە, 2 فبر 2017 – 13:08
ڕۆژنیوز – زاهیر ئیبراهیم
ڕێکخراوە ژینگەییەکانی دەڤەری سۆران مەترسی لە لەناوچوونی باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە دەڤەرەکە دەخەنەڕوو، قایمقامی چۆمان-یش، هۆکارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ چوونى هێزه‌کانى پاراستنى ژینگه بۆ به‌ره‌کانى جه‌نگ.
له شارۆچکه‌ی سۆران و ڕواندز و چۆمان به ئاشکرا مامه‌ڵه به باڵنده‌ی کێوی ده‌کرێت، هاوکات بازاڕی کڕین و فرۆشتنی چه‌کی ڕاوکردنیش گه‌رمه.
دڵشاد باڵه‌کی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئاوێزه له باره‌ی ڕاوکردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی کێوی به‌ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:”ئێمه له سنوری سۆران به نووسراوی ژماره (٦٥) له ڕێکه‌وتی (١٦/١١/٢٠١٦)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سۆرانمان ئاگادارکردۆتەوە، کە ماوه‌یه‌که له سنوری سۆران له به‌ر قه‌یرانی دارایی که‌سانێک هه‌ڵساون به ڕاوکردنی باڵنده و ئاژەڵي کێویه‌کان و له سه‌نته‌ری شار کڕین و فرۆشتنی پێ ده‌که‌ن، بۆیه داوا مان کردووه ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه بگیرێته به‌ر”.
وتیشی:”ئێمه وه‌ک رێکخراوی ئاوێزه په‌رۆشین بۆ پرسی ژینگه له هه‌رێمی کوردستان، باڵنده و ئاژه‌ڵی کێویه‌کانیش به‌شێکن له جوانی سروشت و ژینگه وه‌ک سه‌روه‌تێکی گرنگی نیشتیمانی کاری جدییمان کردووه”.
له‌باره‌ی فشاری رێکخراوه ژینگه‌یه‌کان بۆ بنبڕکردنی دیارده‌ی ڕاوکردن، هه‌ژار ماهیر، سه‌رۆکی رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگه بۆ رۆژنیوز وتی:”بەهەوڵی رێکخراوەکان دۆسیه‌ى چه‌ندین ڕاوکه‌ر له داداگان و لێکوڵینه‌وه‌ى یاساییان له گه‌ڵ ده‌کرێت و به پێ یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت”.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی وار، هیواشی خواست، کە هاوڵاتیان لەجیاتی راوکردن و لەناوبردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی دان و خواردنیان بۆ دابین بکەن و وتی:”با له جیاتى ئه‌وه‌ى گوێی له ده‌نگى ژاوه‌ژاو و هۆڕینى ئوتومبێل بگرین با گوێمان له ده‌نگى بولبول و باڵنده‌کان بێت”.
له‌باره‌ی هۆکاری زیادبوونی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی شارۆچکه‌ی چۆمان بۆ ڕۆژنیوز وتی:”هۆکاری سه‌ره‌کی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕاوکردن ئه‌وه‌یه، که پێشمه‌رگه‌ی ژینگه چۆته به‌ره‌کانی جه‌نگ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تا ئێستا له چۆمان پۆلسی ژینگه پارێزی نییه که ئه‌مه‌ش بۆته ده‌رفه‌تێک بۆ ڕاوچیه‌کان”.
ئه‌حمه‌د قادر، ڕاشیگه‌یاند:”به نوسراوی فه‌رمی داوامان له پۆلیسی ناوخۆیی و ئاسایش و بازگاکان کردووه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌نه‌ده‌ن چه‌کی ڕاوکردن بێته ناوچۆمان و کاری پێویسته بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ن، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ژینگه و دابین کردنی به‌شی پۆلسی ژینگه و پاوان چاره‌سه‌ری کێشه‌که ده‌کات”.
ڕۆژنیوز زانیویه‌تی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی و ڕاوچی دەستگیرکراون له‌ناو ئه‌مانه‌شدا که‌سانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی تێدایە و له ئێستادا دۆسیه‌کانیان له دادگاکانه.
ش.ف