پێنجشەممە, 1 سبت 2016 – 08:48
رۆژنیوز – زۆسک باڵەک
هه‌نگه‌وانانی دەڤەری باڵەکایەتی ڕایدەگەیەنن، کە باشترین جۆری هه‌نگوینی هەرێمی کوردستان هه‌نگوینی کوێستانەکانی قه‌ندیل و حاجی ئۆمه‌ران و وێزێ و دۆڵی روستێ و کێله‌شین و باڵه‌یانه له ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تی.
دەڤەری باڵەکایەتی ناوچەیەکی کوێستانی فێنکە و کەشوهەواکەی گونجاو و لەبارە بۆ بەخێوکردنی هەنگ و دانانی پورەی هەنگ و دروستکردنی هەنگوین و هەنگەوانانی ناوچەکەش لەبارەی بەرهەمی هەنگوین بۆ رۆژنیوز دەدوێن.
هه‌نگه‌وان موهاجیر که‌مال، که خاوه‌نی 273 سندوقی هه‌نگه و هەشت ساڵه ئه‌م کاره ده‌کات وتى: ئێمه له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاره‌وه پوره‌ى هه‌نگه‌کان ده‌به‌ینه کوێستانه‌کان تاکو 1/10 و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌نگوینه‌که ئه‌سڵ بێت ئه‌وا هیچی تر شه‌کری ناده‌ینێ، جگه له دوو مانگى سه‌ره‌تا که پێش هێنانیان بۆ کوێستان پێیان ده‌ده‌ین.
وتیشی: بۆ هه‌نگوینی عادی تاکو پایز سێ رۆژ جارێک شه‌کراویان پێده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر مێشی سندوق بێت ده‌بێت سێ رۆژ جارێک سندوقه‌که بکه‌ینه‌وه و چاودێرى ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداربین له هه‌بوونى کرم یان نه‌خۆشى و هه‌رشتێکى تر.
هەروەها حەیدەر عادل، که خاوه‌نى 230 پوره‌ى هه‌نگه یه‌کێکى ترە له هه‌نگه‌وانانى ناوچه‌که و وتى: ئه‌مساڵ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی گه‌شه‌ی کوره هه‌نگه‌کانه‌وه زۆر باشە و راده‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوین جیاوازیه‌کى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئه‌مه‌ش به هۆکارى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ ناوچه‌ى باڵه‌کایه‌تى گژوگیایه‌کى زۆرى لێ ده‌رکه‌وتووه و گوڵ و گوڵزارێکى زۆرى لێیه به‌هۆى زۆربوونى به‌فر و بارانى ساڵى رابردوو.
لەبارەی هۆکارى گواستنەوه‌ى مێشه‌کان له شاره‌کان بۆ کوێستانه‌کان حەیدەر عادل، وتى: دوو هۆکار بۆ ئەمە مە هەیە، یه‌کێک بۆ پاراستنی مێشه‌که‌یه له‌گه‌رما و له‌ناوچوون و نه‌بوونی زه‌رگه‌ته که مێش ده‌خوات، ئه‌ویتریشیان بۆ ئه‌وه‌یه که له‌ناوچه کوێستانییه‌کان گوڵی تازه‌ی زۆره و ئه‌مه‌ش واده‌کات کوره هه‌نگه‌کان به‌ئاسانی شیله‌یان ده‌ستبکه‌وێت.
هه‌روه‌ها وتیشى: ئێمه به‌رده‌وام سه‌ردانى مێشه‌کانمان ده‌که‌ین، چونکه ده‌بێت شوێنی شانه‌کانی ناو سندوقه‌که بگۆڕین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کسانی کار له‌سه‌ر هه‌مووی بکات، باشی و خراپی کوره هه‌نگیش سه‌ره‌تا له‌قه‌ره‌باڵغیدا ده‌رده‌که‌وێت و هه‌رچه‌ند قه‌ره‌باڵغتر بێت باشتره و به‌رهه‌می زیاتره.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەشکرد: من زیاتر له 10 ساڵه کارى هه‌نگه‌وانى ده‌که‌م باشترین شوێن بۆ به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوینى ئه‌سڵ باڵه‌کایه‌تیه، به‌هۆى که‌ش و هه‌واکه‌ی و ناوچه‌یه‌کى گونجاوه له ڕووى ته‌ندروستى بۆ خۆراکى مێشه‌کان.
لاى خۆشیه‌وه عارف شێروانی، سه‌رۆکی تۆڕی هه‌نگه‌وانانی هەرێمی کوردستان به رۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: هه‌نگه‌کانی هه‌رێمى کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی کێڵگه‌ی داخراوه‌کانن، که ئه‌مه‌ش له نایابترین ژینگه و سروشت په‌روه‌رده ده‌کرێن، بۆیه به به‌راورد به به‌رهه‌می بیانی نرخی به‌رزتره و جۆره‌که‌ى باشتر‌و ته‌ندروستتره.
عارف شێروانی، وتیشى: کوردستان به گشتى بۆ به‌رهه‌مى هه‌نگوین گونجاوه به‌تایبه‌ت کوێستانه‌کانى باڵه‌کایه‌تى و کێله‌شین، که له‌ساڵی 2008 له پێشبڕکێیه‌ک کرا لە بواری هەنگەوانی و هەنگوین له وڵاتـى فەڕەنسا توانیمان له‌سه‌ر ئاستى پێشبڕکێیه‌که پله‌ى یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنین.
ناوبراو، ڕاشیگەیاند: له دواى 2008ه‌وه هیچ ئامارێک له‌به‌رده‌ست نیه له‌باره‌ى کورهه‌نگه‌کانى باشورى کوردستان، به‌ڵام به گشتى له ده‌وروبه‌رى 10 هه‌زار هه‌نگه‌وان و پورەهه‌نگ هه‌یه له باشورى کوردستان، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵى 2008 بڕه‌که‌ى که‌میکردووه له 16 هه‌زاره‌وه بۆ 10 هه‌زار به هۆکارى نه‌بوونى ئه‌منیه‌ت له سنوره‌کان.
عارف، ئاماژەی بەوەشدا: که له مانگى داهاتوودا خولێک له وڵاتى لوبنان دەکرێتەوە، ئێمه وه‌ک تۆڕی هه‌نگه‌وانانی هەرێمی کوردستان به‌شدارى ده‌که‌ین له‌باره‌ى په‌روه‌رده‌کردنى هه‌نگ و به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوین له هەرێمی کوردستان.
ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تی ده‌که‌وێته سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر سنورى سێگۆشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و باکور و باشورى کوردستان-ه، به گژوگیای سروشتی و ئاو و هه‌وای پاک ده‌وڵه‌مه‌نده، ساڵانه باڵه‌کایه‌تى ده‌بێته ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى هه‌نگه‌کان به‌تایبه‌ت له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی به‌هار تا ناوه‌ڕاستی کۆتایی پایز.
ش.ف