لە پارێزگای ناسریە مامۆستایەكی زانكۆ كوژرا

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە پارێزگای ناسریە تەقەیان لە مامۆستایەكی زانكۆ كردووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا، ئاماژەى بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویانكردوەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری ناسریە ژمارەیەك چەكداری نەناسراوە تەقەیان لە مامۆستایەكی زانكۆ بەناوی عەقیل ناسر لە نزیك ماڵەكەی خۆی كردووە و لە ئەنجامدا گیانىلەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.

هـ.ئ

Comments are closed.