ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر سەعدون عومەر دەڵێت، زۆر کەس لەپاش ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا کۆمەڵێك هەڵە ئەنجامدەدەن، کە وادەکات تووشی ئاوسانی سك ببن و ئازاری گەدەیان بۆ دروستببێت، دەشڵێت، بەشێک لەو هەڵانەش بریتیە لە زۆر خواردنەوەى ئاو، شەربەت، شیرینى و خواردنى سوێر.
دکتۆر سەعدون عومەر، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس و جگەر و زراو، لە نوسینێکدا ئاماژە بە ئەنجامدانى چەند هەڵەیەک دەکات، کە ڕۆژووانان لەکاتى بەربانگدا ەنجامى دەدەن و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
زۆر کەس لەپاش ڕۆژو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا کۆمەڵێك هەڵە ئەنجامدەدەن، کە وادەکات تووشی ئاوسانی سك ببن و ئازاری گەدەیان بۆ دروستببێت.
هەندێک ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستیتان لەم مانگەدا دەخەینە ڕوو، کە لەکاتى بەربانگدا ئەنجامى بدەن.
یەکەم- نەخواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو پاش ڕۆژوو شکاندن.
دووەم- جوینی خواردن بە ئارامی یارمەتیدەرە لە باشترکردنی کرداری هەرس و هەستکردن بە تێری بە خێرایی.
سێیەم- شیرینی و شەربەت کەم بخۆن پاش ڕۆژوو شکاندن.
چوارەم- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سوێر، چونکە دەبنە هۆی تینوێتی.
پێنجەم- دورکەوتنەوە لە خواردنە سورەکراوەکان.
شەشەم- پاش ڕۆژوو شکاندن هەموو دوو کاتژمێر جارێك کوپێك ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی لەکاتی ڕۆژوودا هەست بە تینوێتی نەکەیت.
ئ.م
Comments are closed.