دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی ( گورگەکان ) ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی ( گورگەکان ) ڕادەگەیەنێت کە لە پێنج کەس پێکهاتوون و تۆمەتبارن بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومییەکان لە قەزای چەمچەماڵ

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی گروپێکی بڵاوکردەوە کە بە وتەی ئاسایش تێکدەرن و، ئاماژەیان بەوەشداوە پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی لێکۆڵینەوە گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە.

بە وتەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی،  تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، سەرجەم تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ر.س

Comments are closed.