هونەرمەندی گەورەی کورد بەیتۆجان کۆچی دوایی کرد

ناوەندی هەواڵەکان

هونەرمەندی گەورەی کورد بەیتۆجان، کە ماوەیەکی زۆرە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە وڵاتی سوید چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بنەماڵە و دۆستانی ئەو هونەرمەندە ڕایانگەیاند، هونەرمەند بەیتۆجان لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

بەیتۆجان ماوەیەکی زۆر بە هۆی شێرپەنجەوە چارەسەری پزیشکی وەردەگرت، بەیتۆجان بەر لە ماوەیەک نەشتەرگەری قورسی شێرپەنجەی بۆ ئەنجامدرا، بەشێک لە چەناگەی لێکرایەوە، بەوهۆیەوە بە دژواری دەیتوانی قسە بکات.

لە دوا چاوپێکەوتنیدا ئەو هونەرمەندە ڕایگەیاندبوو، سەرباری ئەو دۆخەشی درێژە بە کارە هونەرییەکانی دەدات، بەیتۆجان لە ژیانی هونەری خۆیدا چوار ئەلبومی بڵاو کردووەتەوە،یەکێک لە ئەلبوومەکانی ‘یان مردن یان دیاربەکر’ـە کە لە تورکیا قەدەغە کرا.

بەیتۆجان ساڵی ١٩٥٥ لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدایک بووە، لە کاتی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولدا زیندانی کرا و ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، شەش ساڵ و پێنج مانگ لە زینداندا ماوەتەوە و سالی ١٩٨٧ ئازاد کراوە.

بەیتۆجان ساڵی ١٩٩٠ یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوک ردەوە و دوای ساڵێک ناچاربوو بەرەو سوید کۆچ بکات.

ب.ق

Comments are closed.