بەبۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” سیمینارێک بەڕێوەچوو

سلێمانی

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “کژار” لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی باس لەوەدەکەن، دەستپێشخەر و هاودەنگی تەواوی ژنانی ئازادیخواز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ناوچەکانی تری کورستان دەکەن، بۆئەوەی ئەم شۆڕشە بەردەوام بێت و ژنان بگەن بە تەواوی مافەکانی خۆیان

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی ئازادبوونی شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی چالاکوانان، نوێنەری حزب و ڕێخراوەکان، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”کژار” سیمینارێکیان بە بۆنەی سالڕۆژی شۆڕشی ” ژن ژیان ئازادی” ڕێکخست.

ڕۆزەرین کەمانگەر

ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” کە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا، بەهۆی دەستگیرکردن و ئازاردانی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئیرشادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر گیانی لەدەستدا لەژێر جەورو ستەمی دەستی پۆلیسی ئیرشادا، ڕۆزەرین کەمانگەر، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی کژار، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندا، شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) بوو بەدەستکەوت بۆ ژنانی تری مافخوراو لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتانی زلهێزوستەمکاردا، کە مافەکانیان بەدەست بهێنن و پێشانگایەتی شۆڕشەکانیش بکەن .

وتیشی: کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێشخەر و هاوکاری تەواوی شۆڕشەکان دەکەن دژی دەسەڵاتە ستەمکارەکان، دەبن بە پاڵپشتی دەنگی تەواوی ژنانی ئازادیخواز لە هەرچوار پارچەی کوردستان.

لە سەرەتای سیمینارەکەدا سیمفۆزنێکێک پێشکەش بە میوانان کرا، کە تێدا باسی لە چۆنیەتی سەرهەڵدانی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) دەکرد، کە چۆن بووە هۆکارێک بۆئەوەی ژنان بێنە مەیدان و خۆیان بەڕێوەبەر و پێشەنگایەتی بکەن لە کۆمەڵگەدا، لە هەمانکاتدا بووە بەهۆکاری دروستکردنی گۆرانکاری لە بیرکرنەوەی پیاوسالاری لە تەواوی جیهاندا.

لە سمینارەکەدا، کانی کەرەم پوور، ئەندامی کۆمەڵەی ڕێکخراوی ئازادی کوردستان و حزبی کۆمەنیستی ئێران، باسی لە چەوساندنەوەی ژنان کرد، لە ڕابردوودا لەسەر دەستی دەوڵەتی ئێران بەرامبەریان دەکرا، هەروەها ژنان بە هاتنەکایەی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” ژنان چیتر ئەم جەورو ستەمە ڕازینەبن، کە بەرامبەریان دەکرا، لە هەمانکاتدا ئەم شۆڕشە هۆکارێک بوو، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن لە تەواوی جیهان دژی سیستەم و دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بووەستنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم شۆرشەدا ١٠ هەزار کەس بریندارکران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و چەندین کەسیش تاکو ئێستاش لە زیندانەکاندان، هەندێکیشیان گیانی لەدەستداوە، بە هۆی ئەوەی بەشدارییان لەم شۆڕشەدا کردووە، بەڵام سەرەڕایی هەموو ئەمانەش ئەگەر ئەوان ئەو قوربانیەیان نەدایە شۆڕشی ژن ژیان ئازدی نەدەگەیشت بە گوێی تەواوی جیهاندا.

باسی لەوەکرد، دەبێت لە ڕۆژی کۆچی دوایی “ژینا ئەمینی”دا پیشانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو ئەو دەوڵەتە زلهێزە داگیرکارانەیی بدەین، کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەردەوامە و لەو ڕۆژەدا هەمووان بەیەکەوە دەچینە سەرشەقامەکان، دروشمی ژن ژیان ئازادی دەدەینەوە بە گوێیاندا.

لەوچوارچێوەیەدا چیمەن جەوانروودی، ئەندامی ڕێکخراوی ئاسۆی ژن، لە سیمینارەکەدا وتی: ٤٣ ساڵە کۆماری ئیسلامی ئێران، پیشانی کۆمەڵگەی داوە، کە ژن بێدەسەڵاتە و بۆ خزمەتی پیاوان دانراون، بەشێوازێك کە تەواوی خەڵکی ئێران پێیان ئەستەم بوو، ڕۆژێک شۆڕشێکی وەک ژن ژیان ئازادی وا لە ژنان بکات ئازاد بن و بێنە مەیدان و هاوشانی پیاوان کار بکەن.

لەبارەی دەستکەوتەکانی ئەم شۆرشەوە وتی: شۆڕشی ژن ژیان ئازادی وای کرد ژنان بێنە مەیدان، لە گروپی یەکگرتویی کوردی و ڕۆژهەڵتیدا کۆببنەوە و

دەنگ و ڕەنگیان بخەنە پاڵ یەکتری، بیرکردنەوەی پیاوان لە کۆمەڵگەدا بگۆڕن، بە شێوازێک ئێستا لە وڵاتی ئێراندا پیاوان داوای دەستەبەرکردنی مافی ژن دەکەن.

یەکێکی تر لە میوانەکان ڕۆزەرین کەمانگەر بوو کە وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی کژارە هەر لە سیمینارەکەدا ڕایگەیاند، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ئەوەی نیشانی جیهاندا، کە هەموو شتێک و بیرکرنەوەیەک شایەنی گۆڕانکاریە، کۆمەڵگەی ئیسلامی ئێران بەردەوام وا پیشانی کۆمەڵگەکانی جیهانیدەدا، کە

خەڵکەکەی بە ژن و پیاوەوە تەواوی مافەکانیان دەستبەرکراوە، لە ژینگەیەکی ئارامیشدا دەژین، بەڵام شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، کە ژنان دەستپێشخەربوون تێیدا، تەواوی ئەم درۆیانەی ئاشکراکرد، بۆ دەوڵەتانی جیهان و جەورو ستەمی دەوڵەتی ئێرانی خستەڕوو، کە چ ستەمێک لە کۆمەڵگەی خۆیان و ژنان بەتایبەتی دەکەن.

جەختی لەوەش کردەوە، مێژوو سەلماندویەتی هەر شۆڕشێک ئاڕاستەکەی نەگۆڕێت تا دەگات بە ئامانجەکەی، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ئەزموونی لە ژنانی پێشەنگی کورد بینی، کە پێشتر لە ناوچەکان دژی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکان دەیانکرد.

لەبەشێکیتری سیمینارەکەدا  ڕۆزەرین وتی: هیوادارین دەنگی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بگاتە هەموو ماڵێک لە وڵاتی ئێراندا، چۆن ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری خۆبەڕێوەبەرییان داوە، لە وێش ژنان یەک ڕیز و یەکدەنگبن بڕیاری خۆبەڕێوەبەری بدەن.

ر.س

Comments are closed.