شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی پەدەکە و سوپای عێراق ڕوویدا

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا لە چیای قەرەچۆخ، شەڕ لە نێوان چەکدارانی پەدەکە و سوپای عێراق ڕوویدا و برینداری لێکەوتووەتەوە.

شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی پەدەکە و سوپای عێراق ڕویدا و بریندار و کوژراو هەیە، هۆکاری شەرەکەش لەسەر جێگاکانی گەریلایە کە پێشتر چۆڵیان کردبوو.

فەیسەڵ غازی، فەرماندەی خۆبەخش لە هەرێمی مەخموور رایدەگەیەنێت، لە کاتێکدا هێزەکانی گەریلا ئەو سنوورەیان چۆڵ کردووە و بە ڕێککەوتن دراوە بە سوپای عێراق، بەڵام پەدەکە لە بەغدا لە هاوپەیمانان سکاڵای تۆمارکردووە، سوپای عێراق پێی ڕاگەیاندوون، کامپی مەخموور لە ترسی تورکیا و پەدەکە ڕادەستی عێراق کراوە، لە بەرامبەردا هێزەکانی پەدەکە هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق و سێ کەس برینداربوون و لە ئێستادا ڕەوشەکە هێمن بووەتەوە و ئەگەری گەیشتن بە رێکەوتن هەیە.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی پەدەکە یەکێک لە خاڵەکانی گەریلا کە بەدەست سوپای عێراقەوە بووە کۆنترۆڵ کردووەتەوە و فەرماندەی فەوج و جێگری فەرماندەی فەوج لە چەکدارانی پەدەکە بریندارن، لە سوپای عێراقیش کوژراو و بریندار هەیە.

ر.س

Comments are closed.