٢١٥ کەسایەتیی و دەزگا و ڕێکخراو داوای ئازادیی سلێمان ئەحمەد دەکەن

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ دەبێتە ٤١ ڕۆژ لە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە، لە دژی ئەمەش ٢١٢ ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار، کەسایەتیی و دەزگا و ڕێکخراوی جیاواز، کەمپەینێکیان بۆ ئازادیی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ڕاگەیاند و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکەن.

ماوەى ٤١ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسى (ڕۆژنیوز) لەلایەن پەدەکەوە، لە دەروازەی فیشخابوور بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراوە و تا ئێستاش بێسەروشوێنە، لە پاش شەش ڕۆژ درەنگانی شەوی ٣٠ـی مانگى ڕابردوو، ئاسایشی دهۆک ڕاگەیاندراوێکی پڕ لە چەواشەکاریی و ناڕاستی بڵاوکردەوە و دانی پێدا نا، کە ڕفاندوویانە.

لەمبارەیەوە، کەمپەینێک بە واژۆی ٢١٥ ڕۆژنامەنووس، نووسەر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی جیاواز و دەزگای میدیایی و ڕێکخراوەکانی بواری ئازادیی ڕۆژنامەنووسان، ڕاگەیەندراو و یاداشتێکیان خستەڕوو تێیدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەکەن.

دەقی یاداشتەکە و ناوی ئەو کەسانەی کە واژۆیان کردووە:

بۆ ڕای گشتیی؛

“ئێمە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکەین”

ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبیی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە دەروازەی فیشخابوور لەلایەن ئاسایشی پارێزگای دهۆکەوە ڕفێندراوە و بێسەروشوێن کراوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردووشدا وێڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ئازادیخوازان و ئاژانسی ڕۆژنیوز و کۆمپانیای چەتر بۆ ئازادکردنی، ١٠ جار تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد هەوڵیان داوە دۆسییەکەی ببینن و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە.

تەنانەت ڕێگەش نەدراوە بە هیچ پارێزەرێک، وەکالەتی سلێمان ئەحمەد وەربگرێت و کار لەسەر دۆسییەکەی بکات، ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقە.

ئێمە وەک کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان پێمان وایە، ئەوەی بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنووسە دەکرێت، سیناریۆیەکی دووبارەی دەسەڵاتدارانە، کە دەیانەوێت هاوشێوەی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی و زیندانییانی دیکەی بادینان، سلێمان ئەحمەدیش بە داتاشینی تۆمەتی بێ بنەما سزا بدەن و زیندانیی بکەن.

هەربۆیە پێمان وایە، ئەرکی هەموو ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و ئازادیی ڕادەربڕینە، بەدەنگ بێن و چیتر ئەم پێشێلکاریی و مامەڵە خراپەی دەسەڵات بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان قەبووڵ نەکەن، کە ئایندەی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک دەبات.

لە کۆتاییدا جەخت دەکەینەوە، کە سلێمان ئەحمەد بێ تاوانە و لەسەر کاری ڕۆژنامەوانیی ڕفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە، سەلامەتی گیانیشی لە ئەستۆی ئاسایشی دهۆک و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندایە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.

ناوی ٢١٢ کەسایەتی و دەزگا و دامەزراوە کە یاداشتەکەیان واژۆ کردووە:

  1. شێخ ئەیوب بارزانی- سیاسەتمەدار
  2. شێخ ئەدهەم بارزانی- سیاسەتمەدار
  3. ڕائید فەهمی – سکرتێری لیژنەی ناوەندیی حزبی شیوعیی عێراقیی
  4. محەمەد ئەمین پێنجوێنی – سیاسەتمەدار
  5. مەریوان وریا قانع – نووسەر و ڕەخنەگر
  6. د.سەعید کاکەیی – ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
  7. ئاراس فەتاح – نووسەر
  8. د.ئەحمەد میرە – ڕۆژنامەنووس
  9. غازی فەیسەڵ – فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە
  10. عەلی کەریمی – نووسەر
  11. د.کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
  12. عەلی حەمەساڵح – پەرلەمانتاری پێشووی هەرێم
  13. د.محەمەد کیانی – سیاسەتمەدار
  14. ئاسۆس هەردی – ڕۆژنامەنووس
  15. ڕێبین هەردی – ڕۆژنامەنووس
  16. نیاز عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس
  17. کەمال رەئوف – ڕۆژنامەنووس
  18. د.شێرکۆ کرمانج، ئەکادیمی و نووسەر
  19. ئاوات حیسامەدین – نوێنەری زەردەشتیان
  20. کەمال چۆمانی- ڕۆژنامەنووس
  21. ڕێزان شێخ دلێر – پارێزەر
  22. لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر و رۆژنامەنووس
  23. دڵشاد ئەنوەر – رۆژنامەنووس
  24. تاریق فاتیح – ڕۆژنامەنووس
  25. عەدنان عوسمان – ڕۆژنامەنووس
  26. د.غالب محەمەد – پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
  27. سەرکەوت شەمسەدین – پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
  28. شوان محەمەد -ڕۆژنامەنووس
  29. ئازاد عوسمان، رۆژنامەنووس
  30. د.رەعد رەفعەت – مامۆستای زانکۆ
  31. بابەکر دڕەیی – نووسەر
  32. نەورۆزی مانگر – چالاکوان
  33. ژوان ئەحمەد سەعید – ڕۆژنامەنووس
  34. ئارام سەعید – ڕۆژنامەنووس
  35. د.شێرکۆ کرمانج، ئەکادیمی و نووسەر
  36. شنیار ئەنوەر – چالاکوان
  37. ڕێبین عومەر – ڕۆژنامەنووس
  38. محەمەد حسێن، ڕۆژنامەنوس و توێژەری ئابوری
  39. سیروان غەریب، سەرنووسەری وێستگە نیوز
  40. خالید سلێمان، ڕۆژنامەنوسی ژینگەیی
  41. دکتۆر جەعفەر عەلی – نووسەر و وتەبێژی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ
  42. ستارە عارف – چالاکوان
  43. د. کەمال سەید قادر – رۆژنامەنووس
  44. هاوکار عیزەت میکە – رۆژنامەنووس
  45. خەندە مامەند ، مامۆستا
  46. هێمن مامەند، ڕۆژنامەنوس
  47. بەختیار مستەفا قادر  – رۆژنامەنووس
  48. دانا مەنمی – رۆژنامەنووس
  49. شاناز ڕەمزی هیرانی – نووسەر
  50. دڵشاد میرانی – ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
  51. هۆمەر محەمەد – ڕۆژنامەنووس
  52. ئەیاد محەمەد- ڕۆژنامەنووس
  53. مهرەبان حسێن ساڵح – توێژەر
  54. کرمانج گوندیی – پرۆفیسۆر
  55. خەڵەف غەفوور – رۆژنامەنووس
  56. گوڵاڵە سدیق – ئابووریناس
  57. پشدەر بابەکر – رۆژنامەنووس
  58. ڕووناک ساڵح – چاڵاکوانی بواری مافی مرۆڤ
  59. ڕێباز فارووق گڕەوی – چالاکوان
  60. کاوە نادر – چاودێری سیاسی
  61. ئامەد پیران- چالاکوانی مەدەنی
  62. پەری تاهیر- چاڵاکوانی مەدەنی
  63. ئەحمەد عارف – نووسەر
  64. شاسوار عەبدوڵڵا هەرشەمیی – مامۆستا
  65. بەدران محی الدین، نووسەر
  66. دانا عومەر – ڕۆژنامەنووس
  67. هونەر فارس- ڕۆژنامەنووس
  68. دڵزار عارف -ڕۆژنامەنووس
  69. هەورامان وریا قانع- مامۆستای بنەڕەتی
  70. ئەحمەد عەزیز، توێژەر
  71. د.سەهل سابیر – سکرتێری دەزگای ستاندەر
  72. مەلا فەرمان – نووسەر و ئەندامی بۆردی فیدراسیۆنی رۆنووس
  73. عوسمان حمە سەعید – هەڵسوڕاوی مەدەنی
  74. ئارام هادی – ڕۆژنامەنوس
  75. لەنیا بەختیار – ڕۆژنامەنووس
  76. بەشدار عوسمان – ڕۆژنامەنووس
  77. ڕێباز مەجید – ڕۆژنامەنووس
  78. گەلاوێژ حەمزی – چالاکوانی بادینان
  79. نەوزادی موهەندیس – نووسەر
  80. ماجید خەلیل – نووسەر
  81. سەربەست نەریمان، ڕۆژنامەنووس
  82. نەجیبە مەحمود، ڕۆژنامەنووس
  83. چۆلی ئەسعەد – میدیاکار
  84. نەبەز خالید – ڕۆژنامەنووس
  85. موعتەسەم نەجمەدین – نووسەر
  86. گەردە مامەحەمە – چالاکوان
  87. دەوەن مەعروف – نووسەر و رەخنەگر
  88. هاوژین غەریب – رۆژنامەنووس
  89. سامانی وەستا بەکر – ئەندامی بۆردی رۆنووس
  90. پەیمان عیزەدین –  پارێزەر
  91. ئیبراهیم عەباس – ئەندامی بۆردی رۆنووس
  92. عەزیز رەئوف – نووسەرو مامۆستای زانکۆ
  93. شیرین تاهیر – نووسەر
  94. سمکۆ سابیر – لێکۆڵەر
  95. هەرێم عوسمان – نووسەر
  96. یاسین محەمەد – میدیاکار
  97. رزگار محەمەد – رۆژنامەنووس
  98. محەمەد مەحمود – رۆژنامەنووس
  99. زریان محەمەد – رۆژنامەنووس
  100. سروە محەمەد – رۆژنامەنووس
  101. فاتیح حەسەن – چالاکوان
  102. ڕەوەز حەمەساڵح – بەڕێوبەری ناوەندی غەزەلنووس
  103. قادر نادر – ڕۆژنامەنووس
  104. ڕۆزا حەمەساڵح – نووسەر و وەرگێڕ
  105. مەنسوور تەیفوری- مامۆستای زانکۆ و نوسەر
  106. نەریمان سابیر- ڕۆژنامەنووس
  107. بەختیار سەعید – هونەرمەند
  108. گمۆ محەمەد – ڕۆژنامەنووس
  109. مژدە عەلی – چالاکوان
  110. هێڤی سەڵاح – ڕۆژنامەنووس
  111. ئارام جەمال- چالاکوان
  112. بێریڤان بەرگارەیی- ڕۆژنامەنووس
  113. تائیف گۆران  –  رۆژنامەنووس
  114. پەروا عەلی – چالاکوان
  115. هەڤرەس شوان –  پارێزەر
  116. گەشە جاف  –  ڕۆژنامەنووس
  117. شۆڕش ئەمین  –  چالاکوانی مەدەنی
  118. بورهان قەرەداغی  –  نووسەر و هونەرمەند
  119. سەنگەر پێنجوێنی  –  ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ و چالاکوان
  120. مەهدی یوسف  – چالاکوان
  121. ھاوڕێ نەھرۆ – چالاکوان
  122. سەرگوڵ قەرەداغی  –  پارێزەر
  123. عوسمان گوڵپی  –  چالاکوانی مەدەنی
  124. زمناکۆ ئیسماعیل – ڕۆژنامەنووس
  125. زانا حەسەن – رۆژنامەنووس
  126. ئەنوەر حسێن – ڕۆژنامەنووس
  127. ئەحمەد بابلی – رۆژنامەنووس
  128. سەعد رەعف – رۆژنامەنووس
  129. عەلی فەیزوڵا – نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی
  130. سەعد مەتڵەبی – سیاسەتمەدار
  131. محەمەد شەفیق – رۆژنامەنووس
  132. میقداد حەسناوی – رۆژنامەنووس
  133. محەمەد جیهادی – رۆژنامەنووس
  134. محەمەد ساڵحی – رۆژنامەنووس
  135. ئەحمەد روبەیعی – رۆژنامەنووس
  136. سام زەهرونی – رۆژنامەنووس
  137. سەرا سەعد – راگەیاندنکار
  138. لیندا – رۆژنامەنووس
  139. رامان شاهین – هونەرمەند
  140. محەمەد روبەیعی، راگەیاندنکار
  141. زولفەقار فازڵ – رۆژنامەنووس
  142. حسێن هادی، رۆژنامەنووس
  143. زاهیر موسا، نووسەر
  144. مەیسەم حەربی، نووسەر و شاعیر
  145. حسام حاج، پێشکەشکار
  146. شامیل قادر، نووسەر و رۆژنامەنووس
  147. بتول حەسەن، پێشکەشکار
  148. زەینەب خەفاجی، رۆژنامەنووس
  149. بەرهەم لەتیف – رۆژنامەنووس
  150. ئاراس ئیبراهیم – رۆژنامەنووس
  151. کەلسووم حسێن – رۆژنامەنووس
  152. بەهرە عومەر – رۆژنامەنووس
  153. ئاڤێستا لاولاو – راگەیاندنکار
  154. ژیان سان – راگەیاندنکار
  155. بینایی عومەر –  راگەیاندنکار
  156. هاوژین شوانە – راگەیاندنکار
  157. سنوور رەحمان – رۆژنامەنووس
  158. توانا مستەفا – رۆژنامەنووس
  159. میران سابیر – راگەیاندنکار
  160. بڕوا عەبدولڕەحمان – رۆژنامەنووس
  161. شادیار شۆڕش – رۆژنامەنووس
  162. تەوار عادل – رۆژنامەنووس
  163. شاتوو محەمەد – رۆژنامەنووس
  164. کارزان کەلهوڕی – رۆژنامەنووس
  165. محەمەد عەزیز – راگەیاندنکار
  166. رێبین هەورامی – رۆژنامەنووس
  167. عەبدولڕەحمان حسێن – رۆژنامەنووس
  168. عەزیز کۆیلو ئۆغلوو – ڕۆژنامەنووس
  169. بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس
  170. ئەرکان محەمەد – ڕۆژنامەنووس
  171. سیروان ڕەشید – رۆژنامەنووس
  172. بنار هیدایەت – ڕۆژنامەنووس
  173. سیروان حسێن – ڕۆژنامەنووس
  174. سیهام ڕۆژ – ڕۆژنامەنووس
  175. ناسیار مستەفا – ڕۆژنامەنووس
  176. شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس
  177. بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنووس
  178. موحسین کەریم – ڕۆژنامەنووس
  179. شادی عومەر – رۆژنامەنووس
  180. شۆڕش خالید – ڕۆژنامەنووس
  181. ئاودێر عومەر – ڕۆژنامەنووس
  182. عەلی عەبدولسەمەد – ڕۆژنامەنووس
  183. سۆران ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس
  184. هێرش ڕەشید – ڕۆژنامەنووس
  185. کاروخ حەسەن – پارێزەر
  186. هێمن حسن – ڕۆژنامەنووس
  187. ئارام قەرەداخی – ڕۆژنامەنووس
  188. هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس
  189. پەرێز سابر – ڕۆژنامەنووس
  190. هەژار ئەنوەر – ڕۆژنامەنووس
  191. هونەر حەمە ڕەشید – ڕۆژنامەنووس
  192. گۆران عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس
  193. جیهاد جەلال – ڕۆژنامەنووس
  194. باران گەرمیانی – رۆژنامەنووس
  195. ئیمان سەلیم – ڕۆژنامەنووس
  196. سیڤا ئازاد – ڕۆژنامەنووس
  197. مەعاز فەرحان – ڕۆژنامەنووس
  198. ئاوات خێروڵا – رۆژنامەنووس
  199. فەرمان حەسەن – پارێزەر
  200. فەرمان سادق – ڕۆژنامەنووس
  201. ڕێبین محەمەد – ڕۆژنامەنووس
  202. کاروان سالار- ڕۆژنامەنووس
  203. ڤانە حەمە- ڕۆژنامەنووس
  204. هەندرێن فەرەج- ڕۆژنامەنووس
  205. سەرکەش – وەرگێڕ
  206. دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان
  207. فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ
  208. ڕۆژنامەی هاوڵاتی
  209. ڕادیۆی دەنگ
  210. ڕۆژنامەی نەوژین
  211. سپی میدیا
  212. شارپرێس
  213. وێستگە نیوز
  214. ئاژانسی ڕۆژنیوز
  215. کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی

ب.گ

Comments are closed.