فیلمی سینه‌مایی کوردی “خالا تاریی” لە شاری هه‌ولێر نمایش ده‌کرێت

ناوەندی هەواڵەکان

فیلمی سینەمایی “خالا تاریی”، کە لە نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری باکووری کوردستان ئایشە پۆلاتە، سبەینێ لە کاتژمێر ٧ـی ئێوارە لە سینەمای ئیمپایەر لە فامڵی مۆڵی هەولێر نمایش دەکرێت.

فیلمی خالا تاریی یان خاڵی تاریک، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد محەمەد ئەکتاشە، هەروەها کاری نووسین و دەرهێنانی لە لایەن دەرهێنەری باکووری کوردستان ئایشە پۆلات بۆ کراوە و باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات، کە دەیانەوێت لە بارەی ژیانی “ئەیوب ئازیز چاپکورت” پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، بەڵگەفیلمێک بەرهەمبهێنن.

ئەم فیلمە لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە پێشبڕکێی بەرکەوتنەکان لە ٧٣مین خولی فیستیڤاڵی بەرلین کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی پلەی یەکەمی سینەما جیهان بوو، هەروەها لە دووەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی، لە ٤٢مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەنبوڵدا، توانی چوار خەڵات بەدەستبهێنێت.

هەروەها، لە دوایین بەشداری خۆیدا، لە بەشی سینەمای کوردی لە ١٠مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکدا، خەڵاتی باشترین سیناریۆ و خەڵاتی فیپەرشی، واتا فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلمی بەدەستهێنا.

ئەم فیلمە، سبەینێ کاتژمێر ٧ـی ئێوارە، لە سینەمای ئێمپایەر لە فامڵی مۆڵی شاری هەولێر نمایش دەکرێت.

 

ب. جـ

Comments are closed.