ڕۆژەڤ

کەسایەتی دیاریی سلێمانی شەریف حاجی ڕەسوڵ سەفرەیی ١٠٠ کەو لە قەفەسەکانیان ئازاد دەکات بە سرووشتی جوانی سلێمانی لە بەرزاییەکانی گۆیژە و هەڕووتە و دۆڵەڕووتەدا ئازادیان دەکات، مەڕاسیمەکە لە کۆتایی ناو پارکی هەواری شار دەبێت کاتژمێر ٩ـی بەیانی.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

چالاکی و پیرۆزباییەکانی ٨ـی مارس لە تەواوی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

کاردانەوەکان سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٣٣ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

  لە دوای هەڵبژاردنی ئەردۆغانەوە، بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزینی زیاتر.

 جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.