لە نەورۆزی ئیستەنبووڵ وێنەی ڕێبەر ئۆجالان بەرز کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە ناو ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە و درووشمی بژی ” سەرۆک ئاپۆ” وترایەوە.

ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی یەنیکاپی لە ئیستەنبووڵ ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز ئەنجام درا، سەدان هەزار کەس بەشداربوون و ئاگری نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە کرایەوە.

ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتیی کرایەوە، لە کاتی کردنەوەی ئاگرەکە درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” بەرزکرایەوە.

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، لە کاتی بەرز کردنەوەی وێنەکەدا جۆش و خرۆشێکی گەورە کەوتە ناو خەڵکەکە و هەموان بەیەکەوە درووشمی بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە.

ب.گ

Comments are closed.