شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریایی ناوەڕاست و دەریایی سوور و هاتنی شێیەکی زۆری خولگەیی لە ڕۆژی دووشەمەوە تا ڕۆژی چوارشەمە ناوبەناو ئەگەری بارانی بەهێز هەیە له سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

سیروان ساڵەح، شارەزاى بوارى کەشناسىی لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى بەهێزی بارانبارین، بۆ ناوچەکانى هەرێمى کوردستان، زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

 سیروان ساڵەح ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریایی ناوەڕاست و دەریای سوور و هاتنی شێیەکی زۆری خولگەیی لە ڕۆژی دووشەمەوە تا ڕۆژی چوارشەمە ناوبەناو ئەگەری بارانی بەهێز هەیە له سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێك کات بارانەکە بەخوڕ دەبێت و تەرزەی لەگەڵ دەبێت و ئەگەری لافاو هەیە لە سەرجەم چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکان، ئێوارەی چوارشەمە کاریگەری شەپۆلەکه لاواز دەبێت، بەڵام دووباره لە ئێوارەی پێنجشەمەوە تا ڕۆژی شەمە دیسان بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە.

هەروەها لەبارەی بڕی بارانبارینی شەپۆلەکە لە ڕۆژی دووشەممەوە تا ڕۆژی چوارشەمە ڕایگەیاندووە:

 – پارێزگای دهۆک ناوشار و دەروبەری نزیکەی ٩٥ملم، ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری نزیکەی ١٢٥ ملم.

– پارێزگای هەولێر ناوشار و دەوروبەری نزیکەی ٧٥ ملم، ناوچە شاخاوییەکانی باکووری و ئیدارەی سۆران نزیکەی ١٣٥ ملم.

– پارێزگای سلێمانی ناوشار و دەوروبەری نزیکەی ٩٠ ملم، ناوچە شاخاویەکانی باکووری  نزیکەی ١٣٠ملم.

– ئیدارەی ڕاپەڕین و دەوروبەری  نزیکەی ١٤٠ملم.

– پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری نزیکەی ٩٠ملم.

ب.گ

Comments are closed.